دەربارەی ئەپەکە
دوایین نوێکردنەوە: ئەیلوولی ٢٠٢٦
هەواڵ
هەواڵ ئەپێکی هەواڵە بۆ کوردیی سۆرانی. دواهەواڵی چەند ماڵپەڕێکی ناسراو کۆدەکاتەوە و بە دەنگ پێشکەشی دەکات، بۆ ئەوەی بتوانیت گوێ لە هەواڵ بگریت لە جیاتی خوێندنەوەی.
سەرچاوەی هەواڵەکان
هەواڵەکان لەم ٢٤ ماڵپەڕەوە کۆکراونەتەوە: ڕووداو، ئاڤا نیوز، کوردستان٢٤، کوردستان تیڤی، چەناڵ٨، کوردسات نیوز، جیکە سات، کوردیو، +٩٦٤، باس نیوز، وەستگە نیوز، ئێسئێنئێن، کوردستانی نوێ، ئاوێنە، کوردستان میدیا، کەیئێنئێن، دەنگی ئەمریکا، یاریگا، پەیام، پەیامنێر، شارپرێس، خەندان، وشە، و زاگرۆس ٢٤. مافی هەموو هەواڵێک هی سەرچاوەکەی خۆیەتی، و ناوی ماڵپەڕی سەرچاوە لەسەر هەر هەواڵێک پیشان دەدرێت.
دەنگی خوێندنەوە
دەنگی خوێندنەوەی هەواڵەکان بە شێوەی خۆکار دروست دەکرێت بە مۆدێلی Vekol TTS (ckb edge) — دروستکراوی Darvan Shvan / Revge. ئەم مۆدێلە لەژێر مۆڵەتی CC BY-NC 4.0 بڵاوکراوەتەوە.
مۆڵەت و بەکارهێنان
ئەم ئەپە بۆ مەبەستی نافەرمی و نابازرگانییە. مۆڵەتی مۆدێلی دەنگەکە بەکارهێنانی بازرگانی ڕێگە نادات، بۆیە ئەپەکە بێ ڕیکلام و بێ بەشداریی پارەدانە.